(رۆبه‌رت شتاندله‌ر) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای Audi زه‌به‌لاحی بواری پیشه‌سازیی ئۆتۆمبیلی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندوه‌ كه‌كۆمپانیاكه‌ی تا ساڵی 2020 زیاتر له‌60 مۆدیلی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌مانای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ ساڵی ئاینده‌دا زیاتر له‌10 مۆدیلی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌نێویاندا كروس و ئاودی Q1و Q2 كه‌ركابه‌ری ...

(ناوەندی ئاماری ئێران) لە راپۆرتێكدا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبووەتەوە رایگەیاندوە(پارێزگای کرماشان) لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێکارترین پارێزگای ئێرانەو ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە لە ٣٥%ی تێپەراندووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی دەنگوباسی مێھری ئێران، بەبەرارورد بەساڵی رابردوو، (پارێزگای کرماشان) ١٥ پلە لە ڕیزبەندی ...

عەبدولکەریم لعێبی وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند: بەھەماھەنگی دەزگا ئەمنیەکان رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ناوچە نەوتییەکان بەتایبەت ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی کە لە عێراقدا کار دەکەن و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھیچ مەترسیەک نییە بۆ سەر ئەو کۆمپانیا نەوتییە ...

کومپانیای “ساومو” توانی گرانترین ژوری نوستن بۆ منداڵان دروست بکات لە جیھاندا.ئەم ژورە کە پێی دەوتری ” ژوری نوستنی خەونەکانی ئالتۆن” لە ئالتۆن دروست کراوە، لە ماوەی ٦ مانگ تەواو بووە و بە نرخی ١٧ ملیون دولار. ...

وەزیری بازرگانی عیراق، ئامادەیی دەربڕی پارەی هەموو ئەو گەنمە خەرج بكات كە لەلایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە وەردەگیرێن.  سكرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: تارۆژی شەممەی داهاتوو لە سایلۆی سلێمانی گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت. د.خەیروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عیراق بەكەناڵی گەلی كوردستانی ...

ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە هاوكات شارەزای بواری دراوەكانە پێیوایە مامەڵە كردن بە دۆلار لە بری دیناری عێراقی بۆماوەیەكی كاتی ئاڵۆزی دروستدەكات . حەمید عەبدوڵا بۆ سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رونكردەوە، بڕیاری مامەڵە كردن بە ...

بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕە ئابوری و بازرگانییەی لەمانگەكانی پێشودا لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا هەبووە بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە بەڕێژەی 80% هاتوچۆی بازرگانی و هاوڵاتیان كەمیكردووە.   ماوەی نۆ رۆژە هەناردەكردنی سووتەمەنی لە رێگەی تانكەر بۆ ئێران راگیراوە، بەو هۆیەوەش ...

شارەزایەكی ئابوری باس لە ئەگەرەكانی پێدانی موچە بەدۆلار دەكات و رایدەگەیەنێت كاركردن بەدۆلار گۆڕینەوەی وەرەقەیەكی سیاسیە بەئابوری. دكتور محەمەد كەریم شارەزای ئابوری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بەسایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕاگەیاند ” سویلەی نەقدی لە هەموو وڵاتێكدا پێویستەو ...

رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقی  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار بێكار بون گه‌یشتوه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌م و وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری. رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری شاره‌زایه‌كی ئابوری گواستویه‌تییه‌وه‌، نیو ملیۆن كه‌س ...

یەكێتیی هەناردەكارانی توركیا رایدەگەیەنێ لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی 2014 ئاستی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق بە زیادكردنی 11% گەیشتبووە 5 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەڵام لە مانگی حوزەیرانەوە ئەو بەرزبوونەوەیە لە دوای هێرشەكانی داعش رووی لە دابەزین كرد ...