كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا خۆی‌ له‌خۆیدا نییه‌‌و زوو زوو له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ برسێتیی له‌یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتی‌ ئابووری‌ زۆر هه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی‌ ئابووریی‌ وڵاتانی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌دا، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش وه‌ك له‌ڕاپۆرتێكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه‌، كێشه‌ی‌ موڵكدارییه‌، ...

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكه‌ن، چونكه‌ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌و سنووره‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزارو خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، وۆركشۆپێك بۆ ...

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی ‌و ئاڵۆزبوونی رەوشی ناوچەكەو ئەگەری ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی دژی هێزەكانی رژێمی ئەسەد، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 112 دۆلار بەرزبووەوە، بەمەش گرانترین نرخی لەماوەی 6 مانگی رابردوودا تۆماركرد. هاوكات گرێبەستەكانی نەوتی خاوی ئەمریكی ...

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێكی ئیمارات لەبارەی وزە لە توركیا، ئەنقەرە روو لە كۆریای باشوور دەكات ‌و دانووستانەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە چڕكردووەتەوە لەبارەی پرۆژەی خەڵوزو وزە. تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی حكومەتی توركیا، ئاماژەی بەوە داوە “پاش ئەو دواخستن‌و راگرتنی پرۆژەكەی ئەبو زەبی، ...

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لە دەرەنجامی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، نزیكەی نیوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بەدەستناهێنێتەوە و ئەو بڕە پارەیە لە بانكەكانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دانراون. بەپێی ئەو هەواڵە، بەراوردەكانی حكومەتی ئەمریكا نیشاندەری ...

لە سوچێكی گەڕەكی دەوڵەمەندنشینی مەنسور لە بەغدا، دوكانێك لۆگۆیەكی گەورەی رۆلێكسی هەڵواسیوە، بەڵام ئەمە دوكانێكی ئاسایی رۆلێكس نیە، لە ناوەوەی دوكانەكە جگە لە كاتژمێری رۆلێكس، چەند ماركەیەكی دیكەی گرانبەها نیشانداوە وەك ماركەی پیتەر فیلیپ و رایمۆند وێل. عەلی عەبودی، خاوەنی ...

قه‌رزی‌ (100) موچه‌یی‌ به‌فه‌رمانبه‌ران، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو بانكی‌ ڕه‌شید‌و ڕافیده‌ینی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران، هه‌رێمی‌ كوردستان ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌و دوو بانكه‌ به‌شی‌ خۆیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا نه‌كردووه‌ته‌وه‌. (دلێر تارق نامق) وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، قه‌رزی‌ ...

بەرپرسانی ئیدارەی باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانووستانەكانیان لەگەڵ پسپۆڕانی وزە دەستپێكردووەو تاو‌وتوێی رەوشی بازاڕی نەوتیان كردووە. ئەمەش هاوكاتە بە تاو‌وتوێكردنی پرسی گورز وەشاندنێكی سەربازی دژی رژێمی سو‌وریا. سەرچاوە ئاگادارەكانی واشنتۆن باسیان لەوە كردووە، كە هیچ هێمایەكی پێچەوانە دەرنەخراوە ...

سەرچاوەكانی هەواڵی روسیا بڵاویانكردەوە، كۆمپانیا (لوك ئۆیڵ)ی روسی كە دووەم گەورەترین كۆمپانیای روسییە، ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكات. لەرۆژانی رابردوودا رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، عەرەبستانی سعودیە پێشنیارێكی خستووەتە بەردەستی روسیا بۆ ئەوەی واز لەپشتگیریكردنی بەشار ...

قاسم محمد، بڕیاردەری لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتی لەبازارەكانی جیهان بۆ بڕیاری كردەوە سەربازیەكەی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا دژ بەسووریا دەگەڕێنێتەوە، دووپاتیشیدەكاتەوە بەرزبوونەوەكە بەزوویی كۆتایی دێت و زۆر درێژە ناكێشێ. قاسم محمد رایگەیاند:”جیهان بریتییە لەچەند ئەڵقەیەكی بەیەكتری ...