ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌یان له‌باره‌ی‌ به‌نزین بڕیارێكی‌ كاتیی‌ نییه‌‌و به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌شی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌، بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ جۆرێك بێت له‌بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن. (ئاشتی‌ هه‌ورامی‌) وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ NNA ڕاگه‌یاندوەیڕیاری‌ فرۆشتنی‌ به‌نزین به‌(480) ...

له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مایكرۆسۆف)ه‌وه‌، به‌شێك له‌كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی (نۆكیا) كڕدرا.  سایتی (شه‌فه‌ق) بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نۆكیا، بۆ كڕینه‌وه‌ی به‌شێك له‌كۆمپانیاكه‌ به‌بڕی‌ حه‌وت ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دۆلار. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌، كۆمپانیای نۆكیا پێشنیاز‌و نه‌خشه‌كانی خۆی بۆ مۆبایلی نۆكیا، ...

له‌مڕۆوه‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ خوار مۆدێلی‌ (2012) له‌مه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ مۆدێل (2014) هاورده‌ی‌ هه‌رێم بكات، ئه‌وا ئاسانكاریی‌ ته‌واویان بۆ ده‌كرێت.  (ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، سه‌رجه‌م ...

بڕیاربوو 1-9 دووه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ بازاڕكردن ده‌ستپێبكات، به‌ڵام دواخرا بۆ سبەینێ‌ واتە رۆژی 4 ی ئه‌م مانگه‌ و فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراو جۆری له‌خۆگرتووه‌. سیروان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردن له‌ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ ...

كۆمپانیای زلهێزی تەكنەلۆژی ئەمەریكی (ئەپڵ) بەرنامەیەكی نوێی خستە بازاڕەكان تاوەكو بەكارهێنەر بتوانێت ئامێری (ئایفۆن)ی كۆن لەبازاڕەكانی ئەمەریكا بكرێت. ئەو هەنگاوەی ئەپڵ هەنگاوێكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سامسۆنگ كە ركابەرێكی سەرسەختیەتی لەبازاڕەكانی مۆبایلدا. ئەو كۆمپانیایە ئەوەشی گوتووە ” ئەوان بڕی 280 دۆلار ...

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، تاوه‌كو ئێستا له‌كۆی‌ (143) هه‌زار تۆن گه‌نم، نزیكه‌ی‌ (43) هه‌زار تۆنیان ڕه‌وانه‌ی‌ ئاشه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراق كردووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌و گه‌نمه‌ی‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا ماوه‌، به‌چادر داده‌پۆشرێت له‌پێناو پاراستنی‌ له‌ته‌ڕبوون به‌هۆی‌ بارانبارینه‌وه‌. (جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایلۆی‌ ...

كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا خۆی‌ له‌خۆیدا نییه‌‌و زوو زوو له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ برسێتیی له‌یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفتی‌ ئابووری‌ زۆر هه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی‌ ئابووریی‌ وڵاتانی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌دا، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش وه‌ك له‌ڕاپۆرتێكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه‌، كێشه‌ی‌ موڵكدارییه‌، ...

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكه‌ن، چونكه‌ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌و سنووره‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزارو خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، وۆركشۆپێك بۆ ...

خه‌ریكه‌ گه‌شتگردن له‌كوردستانه‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌، ئه‌مه‌ش بۆ دونیا بینی‌‌و چێژ وه‌رگرتن له‌پشووی‌ هاوینه‌و هاوكات كات به‌سه‌ربردن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و بینینی‌ شوێنه‌واری وڵاتان‌و لێواری‌ ده‌ریاو كه‌ناره‌كانه‌. به‌جۆرێك كۆمپانیاكانی‌ بردنی خه‌ڵك به‌گروپ روو له‌زیادبوونه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش روو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كه‌ن. ئه‌زموونی‌ ئێمه‌ش به‌ ...

ماوه‌ی‌ یه‌ك دوو ساڵێكه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتووانی‌ سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ له‌حه‌وت ملیار كه‌س تێپه‌ڕی‌ كردووه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌خۆشگوزه‌رانیدا ناژین، به‌ڵكو هه‌ندێكیان ره‌نگه‌ به‌ئاواته‌وه‌ بن له‌مانگێكدا ژه‌مێك خواردنی‌ دڵخوازی‌ خۆیان ده‌ست بكه‌وێت، چونكه‌ دیارده‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ جیهاندا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی‌ جیاواز، ...