یەكەم ڕۆژی جەژن نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازارەكانی جیهان بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك بەرمیل نەوت خاوی تەكساس بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.