کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر رایگەیاند کە کۆمپانیا تورکییەکان رۆلێکی بەرچاویان لە گەشەسەندنی هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، مەولود یاقوت رایگەیاند، تورکیا بووەتە دەروازەی عێراق کە بەڕووی خۆرئاوادا کراوەتەوە و ناوەندێکی گرنگە لە بوارەکانی وەک گەشتیاری، پەروەردە و تەندروستی.

محەمەد مەولود یاقوت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پرسە ئەمنییەکانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاند.

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، بە ئاماژەدان بەوەی کە تورکیا پەیوەندییەکی مێژوویی و کولتووری قووڵ و فرەڕەهەندی لەگەڵ عێراقدا هەیە، ئاماژەی بەوە دا کە عێراق وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا.

یاقوت گوتی: “بوونی ژینگەیەکی سەقامگیر، ئارام و بەرقەرار لە عێراق بۆ تورکیا زۆر گرنگە”.

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر جەختی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە پێشهاتێکی دڵخۆشکەر بوو، گوتی: “ئاواتەخوازین حکوومەتی نوێ توانای هەنگاونانی بۆ جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانی خەڵک هەبێت سەبارەت بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان”.

– “پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر فرەلایەنە”

کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، محەمەد مەولود یاقوت ئاماژەی بەوە دا کە لەئێستادا، پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی باشدایە و گوتی: “پەیوەندییەکانمان فرەلایەنە. بازرگانی رەهەندێکی گرنگە. کۆمپانیا تورکییەکان رۆلێکی بەرچاویان لە گەشەسەندنی هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە”.

مەولود یاقوت بە ئاماژەدان بەوەی کە پێشووەچوونی خێرا لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقدا بەدیهاتووە، جەختی لەوە کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا، قەبارەی بازرگانی ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و پێشبینیش دەکەن کە ئەمساڵ قەبارەکە زیاتر بەرزبێتەوە.

– “ئێمە یەکێکین لەو نوێنەرایەتییانەی تورکیا کە زۆرترین داواکاری ڤیزە وەردەگرین”

کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، محەمەد مەولود یاقوت ئاماژەی بەو خزمەتگوزارییانە دا کە لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆ چارەسەریی پزیشکی سەردانی تورکیا دەکەن، گوتیشی: “ئێمە یەکێکین لەو نوێنەرایەتییانەی تورکیا کە زۆرترین داواکاری ڤیزە وەردەگرین”.