کۆمپانیای کیا نوێترین مۆدێلی سپۆرتاجی نمایش کرد

کۆمپانیای کیا نوێترین مۆدێلی سپۆرتاجی نمایش کرد، لە میانی نمایشەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کە دیزاینی تۆلۆرادی تێدا بەکارهێناوە کە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە.

ماڵپەڕی ”caranddriver” ئاشکرای کردووە کە کیا سپۆرتاجی نوێ خاوەنی دیزاینێکی تایبەتە و لە چەند مانگێکی تردا دەخرێتە بازاڕەوە، ئەمرۆ دیزاینەکەی وەک نموونەیەکی سەرەتایی لە پێشانگای تایبەتی کیا نمایش کراوە، بەڵام خەڵکی دەڵێن، ئەم دیزاینە زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی تۆلۆراد دەچێت، هەر بۆیەش کیا خۆی دەڵێ، دیزاینەکەمان لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تۆلۆراد تێکەڵکردووە.

كۆمپانیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌کە هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ گوتویه‌تی دیزاینێکی تایبەتە کە لە مۆدێلەکانی پێشوو بەکارنەهاتووە، جگە لەوەیش تا چەند مانگێکی تر ناخرێتە بازاڕەوە و نرخەکەیشی ئاشکرا نەکراوە.

كیا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌وێته‌ “سیئۆل”ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی “هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك” دامه‌زراوه‌.