کۆمپانیاکانی سلێمانی بەشداری لە پێشانگای کشتوکاڵی بەغدا دەکەن

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “لە بەرواری ٢٠٢٢⁄٣⁄١٤ تاکو ٢٠٢٢⁄٣⁄٢١ لە شاری بەغداد پێشانگایەکی تایبەت بە کشتوکاڵ دەکرێتەوە، وەکو ژووری بازرگانی بە ھاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل ھەوڵدەدەین بتوانین زۆرترین کۆمپانیایی کشتوکاڵی بەرینە پێشانگاکە، ئەم کارەش تەنھا لە پێناو خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان ئەنجام دەدەین.

ڕاشێگەیان ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەو بەستەڵەکەی لە نێوان ئێمە و بەغدا ھەیە بیشکێنین و ھەوڵ بدەین ئەو ڕێگریانەی لە خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێم و کوردستان دەکرێت لایبەرین و بە بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵی عێراق بڵێن ئەو کۆمپانیاییە ھی ئێمە و بەرھەمەکانیان لە بەشێکی عێراق بەرھەم ھاتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە ھاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ھەوڵ دەدەین ھاوکاری بۆ جوتیاران دەستەبەر بکەین لە ڕووی نرخی شوێنەکانەوە، ھەوڵیش دەدەین لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبینەوە و کێشەکانمان بگەیەنین.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە: 07736993869