کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی پێشەنگایەک لە شاری سلێمانی

بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کردنەوەی پێشەنگایەکی تایبەت بە بەرھەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی یانزە لە شاری سلێمانی  ئاغای سەید زاکری، بەڕێوبەری کۆمپانیای پاستاق، بۆ ڕێکخستنی پێشەنگا، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن یاسین رەحیم، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوەنەوەکەدا باس لەوە کرا لە مانگی یانزە پێشانگاکە بە ئاگاداری کۆنسوڵەتی ئێران لە سلێمانی و لەژێر چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکرێتەوە، دەمانەوەێت لە نزیکەوە ژووری بازرگانی سلێمانی ئاگاداری ئامادەکارییەکان بێت.

لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری پازرگانی و پیشەشازی سلێمانی ڕایگەیاند “ھیوادرین کۆمپانیا ئێرانییەکان کە بەشداری پێشەنگاکە دەکەن باشترین بەرھەمەکانیان و کاڵاو شتومەکی کواڵێتی بەرز نمایش بکەن تاکو ھاوڵاتیان سودمەند بن لەو بەرھەمانە”.

جێگری سەرۆک ھیوای خواست کە پێشانگەکە سەرجەم سێکتەرەکان بگرێتەوە و ئامادەیشی نیشاندا وەک ژوور بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکاریەک و پشتیوانیەکن”.