کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و  بەرێوبەری ژوور، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٦  کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەموو ئەو پرۆسانە کرا کە لە ئێستادا بۆ باشکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لەسنوری پارێزگای سلێمانی گیراوەتەبەر، دەستخۆشی لەو هەوڵانەکرا کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نراوە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتی پیشەسازی و پرۆژەی بچوک کە حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدات و قەرزی بچوک بدات بە گەنجان، تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت وە دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن ئەوەش بەوە دەکرێت حکومەت هاوکاری تەواوی ئەو کەرتە بکات و لەپێدانی خزمەتگوزاریەکان هاوکاریان بێت و نرخیان لەسەر هەرزان بکات.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە جوڵەی بازرگانی کرا لە دەروازە سنورییەکان، کێشەکانی بازرگانان خرایەوەڕوو، بڕیاردرا کار بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەوڵ بدرێت جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.