کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

کۆبونەوەی ژمارە چواری ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەوشی ئێستای بازرگانی و پیشەسازی، باسکردن لە هەبونی خۆراک و پێداویستی لەناو کۆگاکاندا، و هاوردەکردنی بەردەوامی خۆراک و پێداویستی هاوڵاتیان کە تائێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا هەموو لایەک پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆی و زیادکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بکرێت و بتوانین کارگە و پرۆژەی بچوک زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێندرێت.