ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی بازرگانان دەکات

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەب پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بازرگانی شاری سلێمانی دەکات ڕایدەگەیەنێت “داواکارین بەپەلە دەست بکەن بە کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان”.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “داواکارین سەرجەم بازرگانانی شاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین بە پەلە دەستبکەن بە کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری تاکو بتوانین بە زوترین کات بیگەیەنینە دەست لێقەوماوانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھاوکاریانەی کە پێویستە بازرگانان بھێنین بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتیە لە  خواردن و پێداویستیەکانی منداڵان شیری منداڵ  و دایبی و پێداویستیەکانی ئافرەتان و ئەم جۆرە بابەتانە، داواکارین بازرگانان بە زوترین کات بەشدار بن لە کۆکردنەوەی ھاوکارییەکان”.