ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لەدەستەی نوێی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی  دەکات

 بەمەبستی پیرۆزبایی کردن لە دەستەی نوێی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان – لقی سلێمانی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانیان کرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی  ھەڵبژاردنی دەستەی نوێیان لێ کردن و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان ڕاگەیاند بۆ  کار و پڕۆژەکانیان.

سەرۆک و  ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێری یەکێتی بەڵێندەران سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و ھیوایان خواست بتوانن کارو پڕۆژەی ھاوبەش لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجام بدەن بەمەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری پارێزگای سلێمانی.