ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی لە بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی گومرگ دەکات

بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە عەمید بیلال عەبدولجەبار سەید عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی گومرگی سلێمانی سیروان مەحەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆک سەردانی بەڕێوبەرایەتی گومرگی سلێمانیان کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕیگەیاند “ھیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز عەمید بیلال عەبدولجەبار، بەڕێوبەری پۆلیسی گومرگی سلێمانی دەخوازین و ھیوادارین بتوانین لە کاتی ھەبوونی کێشەو گرفتەکانی بازرگاناندا بتوانین کاری ھاوبەش بکەین بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و کار ئاسانی کردن بۆ بازرگانان تاکو جوڵەی بازرگانی زیاد بکات”.

لای خۆشیەوە عەمید بیلال عەبدولجەبار سەید عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی گومرگی سلێمانی ڕایگەیاند “سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەم بەم سەردانە خۆشحاڵ بووم و خوازیارم لە داھاتوودا بتوانین کاری ھاوبەش بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی بازرگانان”.