ژمارەیەک لە خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان کێشەکانیان گەیاندە ژووری بازرگانی سلێمانی

ژمارەیەک لە خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان بەمەبەستی گەیاندنی کیشە و گرفتەکانیان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد، لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیان لێ کرا.

لە کۆبونەوەیەکدا خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان ڕایانگەیاند ئەو موڵکانەی کە لە شارەوانی بەکریان گرتووە ساڵانە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزدەبێتەوە کە ئەمەش بارگرانی بۆ دروستکردوین، داواکارین ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانیمان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ئەنجومەنی شارەوانی ئاگادار دەکەینەوە، لە کێشەکە و داوا دەکەین کرێی ساڵانەیان بۆ ھەرزان بکەن تاکو نرخی نان و سەمون لەسەر ھاوڵاتیان ھەرزان بێت، ھەروەک لەماوەی ڕابڕدوودا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوامان له‌ بازرگانان و كۆمپانیاكانی بواری خۆراك كرد نرخی ئارد هه‌رزان بكه‌ن.