چوارھەمین خولی پێشەنگای تایبەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کرایەوە

سەرلەبانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٣⁄١٠⁄٣ چوارھەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە تاکو بەرواری ٢٠٢٣⁄١٠⁄٧ بەردەوام دەبێت.

لە مەراسیمی کردنەوەی پێشەنگاکەدا کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و شاندێک لە کۆنسوڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئامادەبوون.

ئەم پێشەنگایە لە بوارەکانی خۆراکی و پیشەسازی و پێداویستی ناوماڵ بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠ کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە و ڕۆژانە ھاوڵاتیان دەتوان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی تاکو ٥ ئێوارە سەردانی بکەن لە بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی.