پێشەنگایەکی نيودەوڵەتی لە کرمانشان دەکرێتەوە و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری کرمانشان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕێکەوتی ٧ بۆ ٢٠٢٢/٦/٩، بازرگانانی سليمانی دەتوان بەشدار بن.

ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن، دوا کات بۆ ناو تۆمارکردن رۆژی ٢٠٢٢/٥/٢١یە.