پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە 110 دۆلاردا جێگیر بێت

پسپۆڕێكی ئابوریی عێراقی پێشبینی دەكات نرخی نەوت لە وەرزی زستاندا لە 110 دۆلاردا جێگیر بێت.

د. مستەفا حەنتوش، پسپۆڕی ئابوریی عێراقی پێشبینی دەكات ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس وابكات نرخی نەوت سەقامگیریی بەخۆیەوە ببینێت و تا وەرزی زستان لە 110 دۆلار جێگیربێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە ئۆپیك پڵەس کۆبووەوە و بڕیاریدا بەرهەمی نەوت زیاد بکات، بەڵام ڕوسیا زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرتووە.

پێشیوایە، “ئەگەر ڕوسیا لە هاوكێشەكە لاببرایە، نرخی نەوت ڕەنگە بۆ 80 دۆلار داببەزایە، چونكە دابینكردنی زیاتر دەبوو لەخواست”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا نرخی نەوت لەسەروو 90 دۆلارەوە دەمێنێتەوە، بەڵام لە زستاندا ڕەنگە زیادبوونی بەرهەمهێنان هەبێت و لە 110 دۆلاردا جێگیر ببێت.

ئاشكراشیكردووە، لە ئەگەری ئەوەی لادان لە ڕێکكەوتنی زیادکردنی بەرهەمهێنان ڕووبدات، ڕەنگە نرخی نەوت بگاتە 160 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.