پێشانگای قوماش و تێکستیل لە تورکیا دەکرێتەوە بازرگانان دەتوانن بەشداری بکەن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی قوماش و جلوبەرگ ئاگادار دەکاتەوە دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشانگای قوماش و تێکستیل لە وڵاتی تورکیا لە ئیستەنبوڵ.

هەر بازرگانێک کە خاوەنی پێناسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییە ده‌یەوێت بەشداربێت لەو پێشانگایە دەتوانێت سەردانی بەشی پەوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.

پێشانگاکە لەبەرواری 16-18 مانگی (3) لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت دواکات بۆ ناو تۆمارکردن ٢٠٢٢/٣/٢.