پێدانی باج لەسەر بەرهەمی په‌تاته‌ و خەیاری هاوردە ڕاگیرا

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتییان،بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی بریاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی په‌تاته‌ و خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنی بەرووبومی كشتوكاڵی ژمارە (4) ساڵی (2008) وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان ،بڕیارماندا بە راگرتنی بریاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی په‌تاته‌ و خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات.

بڕیارەكە تا ڕێكەوتی 2022/4/30 دەبێت، هەروەها درێژكردنەوەی ڕێكەوتی دەستپێكردنی قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێكەوتی ئاماژە پێكراو.

وەزیری كشتوكاڵ جەختیشی كردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمییمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری،ب.گشتی گومرگ كردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری پێویست .