وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم، سەردانی ژوور بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور پێشوازیان کرد لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و بابان ئەحمەد و ئازاد عەبدولکەریم، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری و دکتۆر سەلام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژوور و شەن جەزا، بەرێوبەری بەشی ژمێریاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەبوون، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەنجامدانی کار و پرۆژەی ھاوبەش بە مەبەستی گەشەپێدانی کەرتی ئابوری و بوژاندنەوەی بازاڕ و ڕەخساندنی ھەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی وەزیری کار و ڕایگەیاند “ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەمیشە ئامادەین بۆ پشتیوانی کردنی سەرخستنی کارەکانی حکومەتی ھەرێم و لە ماوەی ڕابردودا بە شێوەیەکی فراوان کارمانکردوە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت، داواکارم وەزارەتی کاروباری کۆمەڵاتی کارئاسانی زیاتر بکات بۆ بازرگانان و خاوەنکاران تاکو گەشەی ئابوری زیاتر بێت و ئامادەئن و ھاوکاری تەواو دەکەین بۆ سەرخستنی ھەر کارو پرۆژەیەک کە خزمەت بە گەنجان و بێکاران بکات.