وەزارەتی کارەبا: ئێستا 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات، ئێستاش 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، لە مانگی نیساندا 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەگەڕێتەوە، و کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات.

بەپێی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، لەئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 300 مێگاواتە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار و 950 مێگاواتە.

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بە لەکارکەوتنی هەندێک یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کردووە کە لەمانگی داهاتوودا دەکەونەوە کار.