وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سپاسنامەیەک ئاڕاستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سپاسنامەیەک ئاڕاستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات، بە بۆنەی خەڵات کردنی وەک چالاکترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و سپاسنامەیەکی پێشەکەش بە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد، پشتیوانی وەزارەتی دەربڕی بۆ ھەر کە ببێتە مایەی خزمەت بە بازرگانان و پیشەسازان.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سپاسی بەڕێوبەری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی کرد و ھیوای خواست پەیوەندیەکی پتەو لە نێوان وەزارەت و نوێنەری کەرتی تایبەت ھەبێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی، زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان.