وێستگەی کارەبای پرۆژەی کەنجینەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کەوتە کار

ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٨/١٥ وێستگەی کارەبای پرۆژەی کەنجینەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کەوتە کار.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و سامان ئیبراهیم ،ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە پێشوازیان کرد لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی.

سەرکەوت ئەمین، ئەندازیار لە بەرێوبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی و سەرپەرشتیاری وێستگەی کارەی پرۆژەی گەنجیەناکانی ژووری بازرگانیهو پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”هێنان و دانانی ئەم وێستگەیە بە ڕەزامەندی و مۆڵەتی فەرمی بەڕویبەرایەتی کارەبای سلێمانی بووە، جۆری سویچ گێرەکە  (ABB)یە سپاس بۆ خوا هیچ کێشەیەکی هونەری‌و تەکنینی نیە ئەمرۆ کارەبا خراوەتە سەر سویچ گێڕەکە و مواسەفات و ڕێنمایەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێکراوە”.

جەختی لەوەش کردوە، ئەم وێستگەیە لە توانایدایە پێوداویستی پرۆژەی گەنجینەکان دابین بکات و دەتوانرێت لەم وێستگەیەوە کارەبا بدرێت بە پرۆژەیەکی دیکەشبە گوێرەی سویچ گێرەکەی دەتوانێت ٣٥ بۆ ٤٠ مێگاوات کارەبا وەربگرێت”.