وه‌فدێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال دەکات

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور سەردانی باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی “سەرۆک جەلال تاڵەبانی” کرد لە شاری سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێزیان و سپاس کردنیان بۆ دروستکردنی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال.

لە کۆبونەوەیەکدا، باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باسی لە گرنگی ئەو دامەزراوەیە کرد کە لە شاری سلێمانی کار دەکات بەمەبەستی پاراستنی و کۆکردنەوەی ئەرشیفی کارو چالاکییەکانی سەرۆک مام جەلال، ڕایگەیاند “کارێکی تری ئەم دەزگایە ئەوەیە کە مەزاری مام جەلال وەک کۆمەڵگەیەک لێدەکرێت ئەکادیمەیەی مام جلال کار لەتوێژینەوە دەکات کاری سەرەکی لەسەر بیرو باوەڕی مام جەلالە روی سیاسی و مێژوی و ڕۆشنبیری و کلتوری و کۆمەڵایەتی ئەو ئەکادیمیایە هەوڵ دەدات زەمالە بۆ خوێنداکاری زیرەک بکات کە توانایان نیە لەدەرەوەی ووڵات بخوێنن تا هاوکاری تەواویان بن”.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “وەک ژووری بازرگانی سلێمانی بە ھەموو توانایەکەوە پشتیوانی لە کارەکانتان دەکەین، ھەر پێداویستیەکتان ھەبێت ئامادەین بۆتان دابین بکەین”.

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یەکێکە لە چالاکترین ژوورەکانی بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق کە بە چالاکترین ژووری بازرگانی ھەڵبژێردراوە، لە ڕووی ئابوریەوە سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرترین کاری بازرگانی تێدا دەکرێت و زۆرترین وەکالەتی براندە جیھانیەکان لەلایەن بازرگانانی سلێمانیەوە وەرگیراوە و کاڵاکان لێرەوە پەخش دەکرێت بەسەر سەرجەم شارەکانی عێراقدا.

ڕاشیگەیاند “شاری سلێمانی خاوەنی پێشەنگای خۆیەتی کە ساڵانە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتی تێدا دەکریتەوە و ڕۆڵی زۆرباشی ھەیە لەگەشەی ئابوری و زیادکردنی جوڵەی بازاڕ، گەورەترین پرۆژەی گەنجینە لە شاری سلێمانییە کە بڕاندە جیھانیەکانی لە خۆ گرتوە ھەروەھا لە ڕووی خێرخوازیەوە ژووری بازرگانی بە ھاوکاری سەرمایەداران ھەمیشە پێشەنگ بووە لە گەیاندنی ھاوکاری بە ھەژاران و لێقەوماوان لە کاتی ڕوداوە نەخوازراوەکاندا، دوپاتی کردوە پشتیوانی تەواو ئەم دامەزراوەیە دەکەن”.

باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سپاسی سەرۆک و ئەندامانی ژووری کرد و ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەمیشە شوێن دەستی دیارە و مایەی سەرکەوتنە بۆ ھەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە باشترین ژوورە بازرگانییەکان لەسەر ئاستی عێراق، جێگەی شانازین بۆمان”.