هەوڵێکی تر درا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، هێڵی ئاسمانی عێراقی بڕیاریدا لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فڕۆکە بە دیناری عێراقی بێت و بەپێی نرخی فەرمی بانکی ناوەندیش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکرێت.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “لە پەیوەندی تەلەفۆنیماندا لەگەڵ بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقیە پێیراگەیاندین، لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فڕۆکە بە دیناری عێراقی دەبێت و بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن کە بانکی ناوەندی عێراق دیاریکردوە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک”.

کاروان یاروەیس ئاشکراشیکردوە، “ئەو بڕیارەی هێڵی ئاسمانی سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەگرێتەوە و ئامانجیش لێی دابەزاندین بەهای بەهای دۆلارە بەرامبەر بەدینار”.