هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق لەمساڵدا 12 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و ئاستی پێوانەیی تۆمارکردوە.

حەمید حسەینی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری بازرگانی عێراقی- ئێرانی لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: بەهای کاڵای هەناردەکراوی ئێران لە مانگی نیساندا کەمبوەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەڵام ڕێژەکەی زیادیکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەمساڵدا بە بەهای 12 ملیار و 927 ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی ئێران بۆ عێراق نێردراوە لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 12 ملیار و 398 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەکرابوو.