نرخی زێڕ بەشێوەیەكی زۆرو بێ‌ پێشینە بەرزبویه‌وه‌

دوای ئەوەی جیرۆم پاوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئاماژەی بە ئەگەری خاوبوونەوەی بانكی ناوەندی ئەمریكایی كرد، ئه‌مرۆ نرخی زێر به‌ به‌راورد به‌ سێ‌ هەفتەی ڕابردوودا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبۆوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی ته‌موزی 2022 نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بەڕێژەی 0.7% و بۆ 1745.20 دۆلار بۆ ئۆقێیەك بەرزبۆوە، ئەمەش بە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕ دادەنرێت لە هەشتی تەمموزە.

بەپێی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، نرخی گرێبەستە ئەمریكاییەكانی زێڕ بەڕێژەی 1.4% و بۆ 1743.70 دۆلار بۆ ئۆقێیەك بەرزبۆوە.

رۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكایی نرخی سودی بە بڕی سێ‌ لەسەر چواری خاڵی سەدی بەرزكردەوە، وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی توندترین هەڵاوسان كە لە ساڵی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە وڵاتەكە بەخۆوەی نەبینیوە.