نرخی دۆلار بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

دوای دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دوو رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 149 هەزار و 850 دینارە.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار لە كاتێكدایە، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە فرۆشی دۆلار بە بازرگانان و بانكەكان و هاوڵاتییان زیادبكات، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ نرخەكان بگەڕێنێتەوە و بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیرببێت، بە جۆرێك كە هەر دۆلارێك بەرامبەر بە 1460 دینار بێت.

بە پێچەوانەی دۆلارەوە، نرخی زێڕ دابەزی و ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 365 هەزار و 277 دینارە، زێڕی عەیار 24ـیش مسقاڵێكی بە 417 هەزار و 460 دیناری عێراقییە.