ناوەندێکی ئابوری: نرخی خانووبەرە لە بەغداد بەرزترە لە دوبەی و لەندەن

ناوەندی ئابوری و سیاسیی عێراق رایگەیاند کە پێشنیارێکیان سەبارەت بە نرخی خانووبەرە لە بەغداد پێشکەش کردووە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا نرخی خانووبەرە لە بەغداد بەشێوەیەکی نمونەیی بەرزبووەوە، جەختدەکاتەوە کە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی، بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە سنووردار دەکات.

ویسام حەمال بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێت، لە بەیاننامەیەکدا، “لە سێ ساڵی رابردوودا نرخی خانووبەرە لە بەغدادی پایتەخت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، چ لە شوێنی نیشتەجێبوون و چ لە ناوچە بازرگانییەکان، نرخەکان بەجۆرێک بوون کە بەرزتربوون لە هاوتاکانیان لە لەندەن و دوبەی، چونکە نرخی هەر مەتر چوارگۆشەیەک گەیشتە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم زیادبوونە هاوکات بووە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی گەورەی گەندەڵی لە عێراق، لەوانە دزینی بڕە پارەی ئەمیندارێتیی باج (دزی سەدە) و ئەوانی دیکە، کە زۆرینەی پارەکانیان بۆ کڕینی خانووبەرە لە ناوچە بازرگانییەکان لە ساڵی 2019 خەرجکراوە”.

بەڕێەوەبەری ناوەندی ئابوری و سیاسیی عێراق پێشنیاری کرد، “بەکارهێنانی کۆمپانیایەکی راوێژکاریی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستەکانی فرۆشتنی ئەو موڵکانەدا بکرێت کە لە ساڵانی رابردوودا کڕدراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێکارانەی بانکی ناوەندی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، ئەگەر بە رێکوپێکی جێبەجێبکرێت نرخەکان کەمدەکەنەوە.