نازم عەبدوڵڵا: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێداین

بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتەکانیان بۆ بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغداد دەکەن.

نازم عبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕاگەیاند” ڕۆژی چوارشەممە شاندێک لە هەرێمی کوردستان کە تایبەتبوین بە کەرتی کشتوکاڵی بەسەرپەرشتی ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرۆکی کۆمەڵەی کێ پەلەوەریەکان و نوێنەری سامانی ئاژەڵ و نوێنەری پرۆژەکانی بەرهەم هێنانەرانی هێلکە لە شاری بەغداد چاومان کەوت بە الدكتور ميثاق الخفاجي، جێگری وەزیری کشتوکاڵی عێراق کە تەواوی كێشەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵی لەکوردستان باسکرا وە بەرپرسانی عێراقی بڕیاریاندا ڕێگاکانی کەرکوک و موسڵ و هەولێر دهۆک کەلەلایەن حکومەتی عێراقەوە گیراون بکرێنەوە بۆ ڕۆشتنی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی خواروی عێراق بەمەرجێک ڕێنمای ئەو بەرهەمانەی هەیانە بەزمانی عەرەبیش زانیاریەکان وسرابێت”.

راشیگەیاند” ئێمە پێمان وتن کە لەهەریمی کوردستان پرۆژەمان هەیە بەڵام خۆمان بە خەڵکی عێراق دەزانین جیاوازی ناکەین لە نێوان شارەکانی دیکەی عێراق نابێت ڕێگری بکرێت لە ڕۆشتنی بەرهەمەکانمان لەکاتێک هەربەرهەمێک لە عێراقەوە دێت بۆ کوردستان ڕێگریان لێ ناکرێت، وە داوامانکرد هاوکاری پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام پێی وتین کە ناتوانین هیچ هاوکاریەکمان بکات، وە گومرگ لە سەر مریشکی بەستوو بە ڕێژەی لە ٥٠٪ زیادکراوە بۆ هاتنە ناوەوەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا چاوەڕی دەکەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە نوسراوی فەرمی بکرێت بۆ تەواوی دەروازەکان بۆ ڕێگەدان بە بڕۆشتنی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی خواروی عێراق.