لە ماوەی مانگی رابردوودا بانکی ناوەندی 3.5 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی مانگی نیساندا نزیکەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی مانگی نیساندا 3 ملیار و 456 ملیۆن و 357 هەزار و 218 دۆلار بووە، بە تێکڕای فرۆشتنی رۆژانەی 203 ملیۆن و 315 هەزار و 130 دۆلار، کە بەراورد بە مانگی پێشووتر بە رێژەی 4% زیادیکردووە، کە تێکڕای فرۆشی رۆژانەی 195 یەک ملیۆن و 319 هەزار و 44 دۆلاربووە، بەراوردیش بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی “2022” بە رێژەی 2.16% زیادیکردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیادکردنی دراو لە بانکی ناوەندیی عێراق لە رۆژانی دیاریکراوی پشووی هەفتەدا ئەنجامنادرێت، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژانی پشوو و بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەوەستێت.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی مانگی رابردوودا 2,838,157,218 دۆلار بووە، کە 78.22% زیادیکردووە بەراورد بە فرۆشی کاش کە 618,200,000 دۆلار بووە.