لە زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێک لەبارەی کانزا و بەردەکانی چیای زاگرۆس ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی کۆنفرەنسێکی ھەوبەش لە نێوان زانکۆی سنە و سلێمانی ئەنجامدرا، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش بەشدار بوو.

وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “کۆنفرانسەکە لەبارەی جیۆلۆجی و کانزاکان چەند بابەتێکی زانستی بڵاوکردەوە، کۆنفراسەکە لە ژێر ناوی (زاگرۆس ٢) بەڕێوەچوو، لە بارەی جیۆلۆجی و جیۆکیمیا و کانزا و بەردەکانی چیای زاگرۆس چەندین توێژینەوە خرایەڕوو”.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، یەک ڕۆژ گەشتی زانستیە بۆ ناوچەی ماوەت، ئەمڕۆ چەندین مامۆستای زانکۆی و توێژەر بەشدار بوون، توێژینەوەکانیان خستەڕوو، لە خاکی کوردستان چەندین مادەی کانزای گرنگ و دەگمەن ھەیە، کە زۆر گرنگە بۆ کارگەکانی کەرتی پیشەسازی ھەرێمی کوردستان”.