كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.. نرخی مریشكی زیندو گران بوه‌

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ شاری سلێمانی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022 په‌یامێك ئاراسته‌ی ته‌واوی به‌رپرسانی هه‌رێم و پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و هاوڵاتیان ده‌كات. و رایده‌گه‌یه‌نێت، خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ترسی پشتیوانی نه‌كردن و به‌رده‌وامی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستو و گرانبونی نرخی سوته‌مه‌نی، جوچكیان نه‌خستوه‌ته‌ هۆڵه‌كانیان بۆیه‌ له‌ئێستادا نرخی مریشكی زیندوگران بوه‌.

نازم عه‌بدوڵا جاف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌شاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسان و پزیشكان و هاوڵاتیانی كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، ” داواكارم ته‌واوی به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پشتیوانمانبن له‌ به‌ره‌وپێشبردن و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك كه‌ له‌ئێستادا توانیومانه‌ ته‌واوی بازه‌ڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبكه‌ینه‌وه‌ به‌ مریشكی زندو، هه‌روه‌ها توانای هه‌نارده‌كردنیشمان هه‌یه‌، بۆیه‌ داواكارین هه‌مولایه‌ك ڕێگربێت له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی مریشكی به‌ستو كه‌ زیانی زۆری پێگه‌یاندوین”.

 له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری، نازم عه‌بدوڵا جاف وتی، “داواكارم له‌ته‌واوی پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی ته‌واومان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته‌ به‌ره‌و داروخان نه‌ڕوات هاوڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی مریشكی به‌ستو به‌كارنه‌هێنن چونكه‌ زیانی بۆیان هه‌یه‌ وه‌سه‌رچاوه‌كانی مریشكی به‌ستو دیارنیه‌ هیوادارین پزیشكان هاوكارمانبن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022 هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌كار”.

 سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه‌، پشتیوانی له‌به‌رهه‌می ناوخۆی بكه‌ن و مریشكی زیندو بكڕن و واز له‌ كڕینی مریشكی به‌ستو بهێنن، كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی مریشك ژیانی هه‌زاران خێزانی له‌ناوخۆی كوردستاندا پێوه‌ به‌نده‌، “هاوڵاتیانیش پشتیوانیمان بكه‌ن و به‌رهه‌می كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان زیاتربێت و دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ مریشكێكی ته‌ندروستیان بۆ به‌رهه‌مده‌هێندرێت”.

 نازم جاف، داواش له‌ چێشتخانه‌و ڕێستۆرانته‌كان ده‌كات بۆ پشتیوانی له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان مریشكی زیندو به‌كاربهێنن و دڵنیایی بده‌ن به‌هاوڵاتیان كه‌ مریشكی ناوخۆی زیندو به‌كارده‌هێنن نه‌ك به‌ستو چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی مریشكی به‌ستو هیچكات دیارنیه‌ كه‌چۆن ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

 ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، “له‌ئێستادا خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ترسی پشتیوانی نه‌كردن و به‌رده‌وامی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستو گرانبونی سوته‌مه‌نی، جوچكیان نه‌خستوه‌ته‌ هۆڵه‌كانیان بۆیه‌ له‌ئێستادا نرخی مریشكی زیندوگرانبوه‌، به‌رهه‌مهێنان كه‌مبوه‌ و خواست زۆربوه‌، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ دوباره‌ خستنه‌ناوه‌وه‌ی جوچك بۆ هۆڵه‌كان”.

لەکۆتای پەیامەکەیدا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان، دەستخۆشی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامێتی سلێمانی دەکات کە بەردەوام هۆشیار دەدات بەهاوڵتیان و پشتیوانی کەرتی ناوخۆ دەکەن.