عێراق و ئێران لەسەر بەستنەوەی وڵاتەکانیان بە هێڵی ئاسنین ڕێککەوتن

رۆستەم قاسمی ەوزیری ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران ڕێککەوتنێکی لەگەڵ لایەنی عێراقی واژۆکرد بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی بەسرە- شەلامجە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە هەردوو لایەن لەماوەی دوو مانگدا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دەستپێکردنی کارەکان دروست دەکەن.

حوسین شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق کە بەنوێنەرایەتی عێراق پرۆژەکەی حیمزا کرد هەروەها بەڵێنی دا کە ژمارەی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لەگەڵ ئێران بۆ دوو هێندە زیاد بکات

پرۆژەکە هەردوو شاری بەسرە لە باشووری عێراق و شەلامجە لە ڕۆژئاوای ئێران پێکەوە گرێ دەدات و سنووری نێوانیان 30 کیلۆمەترە.

هێڵە ئاسنینەکە گنگی ستراتیژی بۆ لایەنی ئێرانی هەیە و عێراق و سوریا دەکاتە دەروازەیەک بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەراست.