شاندێکی ڕێکخراوی IBBC سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان شاندێکی ڕێکخراوی (IBBC) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆک و ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور پێشوازیان کرد لە مھەند خەتاب، بەڕێوبەری نوسینگەی بەغدادی ڕێکخراوەکە و د.عەلی جەواد، نوێنەری کوردستانی ڕێکخراوەکە منجد ساڵح بەڕێوبەری نوسینگەی لەندەنی ڕێخکراوی (IBBC).

لەسەردانەکەی شاندەکە ڕایانگەیاند “خۆشحاڵین بەو پەیوەندییە بەھێزەی کە ھەمانە لەکەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا و ھیوادارین بتوانین کاری زیاتر و باشتر بۆ بازرگانان و پیشەسازان ئەنجام بدەین، ھەموو ھەوڵێک دەدەین کارەکانی بازرگانانی سلێمانی بناسێنین بە وڵاتی بەڕیتانیا”.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “ئێمە لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک بازرگانمان ھەیە کە لەگەڵ وڵاتانی ئەروپادا کاردەکەن و ھیوادارین بتوانین پەیوەندییە ئابوریەکان لەگەڵ وڵاتی بەڕیتانیا بەھێز بکەین و ئامادەین پشتیوانی کردنی کارەکانی ڕێکخراوەکەتان بەوپەڕی تواناوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارین ئەو پێشەنگا و کۆڕبەندانەی کە لە بەڕیتانیا ساز دەکرێت کار ئاسانی بۆ بازرگانان و پیشەسازی سلێمانی بکەن تاکو بتوانن بەشداری بکەن، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بووە بۆیە داواکارین گرنگی زیاتر بە پەیوەندییەکان بدەن لەگەڵ بازرگانانی سلێمانیدا.