شاندێکی بازرگانی سەردانی ووڵاتی ”کەندا”ی کرد

به‌مه‌بستی زیاتر ئاشنابون بە بەرهەمەکانی ووڵاتی کەنەدا، و ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەو ووڵاتە، شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ووڵاتی کەنەدای کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “سەردانەکەمان بۆ ووڵاتی کەنەدا به‌مه‌بستی بەشداری کردن بوو لە گەورەترین پێشانگای خۆراکی ساڵ لە شاری مۆنتریاڵ کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەک لە بازرگانانی سلێمانی و هەرێم تیایدا بەشداربون”.

راشیگەیاند “لەپێشانگاکەدا نوێترین ئامێرە پێشکەوتەوکانی بەرهەم هێنانی خۆراک و پێداویستیەکانی خۆراکی نمایشکرابوو، کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی خۆراک نوێترین جۆری بەرهەمەکانی ئەو ووڵاتەیان نمایشکردبوو بازرگانانی هەرێم بەپێی پێداویستی ناوخۆی و باشی بەرهەمەکان ئاشنایەتیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دروستکرد کە لەبواری خۆراکیدا کاردەکەن وە هاوردەکردنی ئەو کاڵایانەی گونجاون بۆ هەرێم و عێراق”.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژوور بە یاوەری بورهان عه‌لی عه‌بدوڵا و حەمید عەبدوڵا فەرەج ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سلێمانی و هەرێم بەشداربون لەپێشانگای خۆراکی ووڵاتی کەنەدا.

سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا” لەسەردانەکەماندا چاومانکەوت بە (ژان گی دیلۆرم) جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی ژووری بازرگانی کیوبیک بۆ باسکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان بەهێزکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی تا بتواندرێت بە هەردولا کارئاسانی زیاتر بکرێت بۆ بەشداریکردنی بازرگانان و پیشەسازان لە پێشانگاکاندا”.

سیروان محەمەد، ڕایدەگەیەنێت “بەرپرسانی بازرگانی کەنەدامان ئاگادارکردەوە لە گەورەترین بینای پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی کە ساڵانە پێشانگای خۆراکی و کشتوکاڵی و پیشەسازی تیادا دەکرێتەوە نوێترین بەرهەمەکانی وڵاتانی جیهان و ناوخۆی تیادا نمایش دەکرێت کۆمپانیاکانی وڵاتانی کەنەدا دەتوانن بەشداربن و هەموو کار ئاسانیەکیان بۆدەکرێت بۆ هاتنیان بۆ شاری سلێمانی”.

ساڵانە لە وڵاتی کەنەدا پێشانگای خۆراکی دەکرێتەوە و بازاگانانی هەرێمی کوردستان بەشدار تیادا دەکەن و ئاشنادەبن بەنوێترین بەرهەمی خۆراکی کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی ووڵاتی کەنەدا.