شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ جێگری وەزیری ئابووری ئەرمینا کۆدەبێتەوە

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەشاری یەرڤانی وڵاتی ئەرمینا لەگەڵ ئەرمین ئەرزومەنیان، جێگری وەزیری ئابووری ئەرمینا کۆبویەوە.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “لە کۆبونەوەدا، شاندی ژووری.بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایان لە جێگری وەزیری ئابوری وڵاتی ئەرمینیا کرد کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و خاوەنکاران بکات کاربکرێت بۆ کردنەوەی ھێڵێکی ئاسمانی لە نێوان شاری سلێمانی و وڵاتی شاری یەریڤان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “داواتر شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ئەرمین ئەرڤازیان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی دارایی کۆبویەوە، گفتۆگۆ کرا لەبارەی ھاتنی شەندێکی بازرگانی وڵاتی ئەرمینیا بۆ شاری سلێمانی و کردنەوەی بانکێکی ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان تاکو بازرگانان بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر بازرگانی بکەن”.