ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢٤ شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە پێکهاتبون لە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،محمد رەسوڵ، جێگری سەرۆک ، ئەحمەد کەلاری خالید حاجی علی، ئارام بابان، سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیان لێکرا.
لەناو بینای ئیدارەی گەرمیان نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیک لە بازرگانانی ئیدارەی گەرمیان و شاندی بازرگانی ژوور لەگەڵ بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوە.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و کاری بازرگانی و پیشەسازی لە ئیدارەی گەرمیان کاری لە پێشینەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیە هاوکاردەبین بۆ بەرەو پێشبردن لە کەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان و پیشەسازی لەئیدارەی گەرمیان.
راشیگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کاردەکەین بۆ کردنەوەی نوسینگەی ژووری بازرگانی لە ئیدارەی گەرمیان تا بازرگانان و پیشەسازان و خاوەن نوسینگەکانی کڕینی و فرۆشتنی زەوی و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کارەکانیان لە کەلار بۆڕایبکرێت و ڕێگەی دور نەبڕن بۆ شاری سلێمانی.
لای خۆشیەوە بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد و پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران.
بەشێکی دیکەی سەردانەکە لە کەلار، بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک گەرمیان بوو، شاندەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی لەلایەن بەڕێز ئاوات حاجی، سەرۆکی دادگای تێهەڵچەنەوەی ناوچەی کەرکوک گەرمیان پێشوازیکران .
لەدێژەی سەردانەکەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ ئیدارەی گەرمیان، دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەسەرکرایەوە، بۆ لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەبارەی جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە وهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەو گرفتێک کە لە بەردەم کەرتی بازرگانیدا هەیە شاندەکەی ژوورلەگەڵ بەڕێز عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لە کارئاسانی بۆ بازرگانانی دەروازەکە کرایەوە، وەفراوانکردن و خێرا راپەراندنی کارەکانیان، هەردولا هاوڕابون لە بەرەو پێشچونی کارو پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ناو دەروزەی پەروێزخان کە خزمەت بە بازرگانان دەکات.
چەندین کارگەی گرنگ و بەرهەم هێن لە گەرمیان کاردەکەن کەبونەتە سەرچاوەی دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆی و رەخساندنی دەرفەتی کارکردن کە ئەمەش جێگەی دڵخۆشی شاندەکەی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بوو بۆ ئەو کارگانەی بەرهەمی ناوخۆییان زیادکردووە و تواندراوە بەکوالێتی بەرز لەبازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەردەستبێت.
بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تایبەتکرا بە سەردانکردنی چەند کارگەیە لە کەلار کە توانیویانە بەرهەماکانیان بخەنا بازاڕ و کێبڕکێ بکەن لەگەڵ بەرهەمی ووڵاتانی دیکە.
پرۆژەی مانگای شیری (مرواری فارم) لەکەلار بەسەرکرایەوە ئەم پرۆژەیە پێکدێت لە بەرهەم هێنانی شیری سروشتی و کارگەیەک بەتوانای بەرهەم هێنانی زیارت لە 280 تۆن لە بەرهەمهێنانی ١٠ جۆر پەنیر ١٠ جۆر ماست ٤ جۆر ماستا و دروستکردنی قەیماغ و شیری سروشتی، کە توانیویەتی کێبرکێی بەرهەمە هارودەکراوەکان بکات بە باشترین و بەرزترین کوالێتی توانیویەتی بەرهەمەکانی لەتەواوی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەردەستبێت، وە ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ زیاتر لە ٦٥ کەس بووە.
کارگەی شیا و لە کەلار بەشێکی دیکەی سەردانەکی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بوو کارگەکە توانیویەتی دەرفەتی کارکردن بۆ نزیکەی هەزار کەس بڕەخسێنێت کارگەکە لەتوانایدایە ٨٠ جۆر ئایسکرێم و ٢٠ جۆر پەنیر و ١٠ جۆر دۆ و ٧ جۆر ماست بخاتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
کارگەی بەرهەم هێنانی بۆری پلاستیکی ناری لەکەلار یەکێک بوو لەو کارگانەی لەلایەن شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرکرایەوە، کارگەکە خاوەنی چەندین جۆر بەرهەمی بۆری پلاستیکیە کە ڕۆژانە توانای بەرهەم هێنانی زیاتر لە 55 تۆنە بەپێی جۆری کوالێتی عێراقی دەیخاتە بازارەکانەوە و توانیویەتی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە بۆری پلاستیکی لە هەموو جۆرەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کشتوکاڵی بەرهەم بهێنێت، وە ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ زیاتر لە ٦٠ کەس.
نەواد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند چەندین جۆر دەرفەتی وەبەرهێنان لە دەڤەری گەرمیان بەردەستە هەربۆیە هیوادارین وەبەرهێنەران چاویان لەسەر گەرمیان بێت تابتوانن بوژاندنەوی پیشەسازی و کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لەو ناوچەیە زیادبکەن.