سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان: ۲٥ ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان گەشتووە

لەماوەی دوو مانگدا لە هەرێمی کوردستان خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەر زیانی ۲٥ ملیار دینار یان بەرکەوتوو.

نازم عبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایدەگەیەنێت “لەماوەی دوو مانگدا بەپێی بەدواداچون و پەیوەندیمان لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەر بۆمان دەرکەوت گەر زیاتر لە هەزار هۆڵ مریشک فرۆشرابێت لە هەرێمی کوردستان بە هۆی نەخۆشی و دابەزینی نرخەوە ۲٥ ملیار دینار زیان بەر خاوەن پرۆژەکان کەوتووە”.

راشیگەیاند “بەردەوامی کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ کەرتی پەلەوەر بۆتە هۆکاری زیان گەیاندن و ماڵوێرانی خاوەن پرۆژەکان جارێکی تر زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ حکومەت لێدەدەین لە داروخانی کەرتی پەلەوەر و مایەپوچبونی سەدان خاوەن پرۆژە کە دەبێت هۆی بێکاربونی هەزاران کەس”.

نازم جاف، داوادەکات داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکرێت تا بتواندرێت لەبەرهەم هێنانی پەلەوەر بەردەوامبن.