سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بازرگانان دەکات.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بازرگانان دەکات.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بازرگانان دەکات و داوایان لێدەکات لەگەڵ نزیکبونەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نرخی کاڵاو خۆراک هەرزانبکەن.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” هەمیشە بازرگانان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هاوکاریکردن و بەدەنگەوە هاتنی هاونیشتیمانیان، هەر بەم هۆیەوە  لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لەهاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان داواکارین لەتەواوی بازرگانان بەتایبەت کەرەستە خۆراکیەکان هەوڵبدەن نرخی کاڵاکانیان هەرزان بکەن ، ئەمەش وەک هاوکاریەک بۆ هاونیشتیمانیان بەڕەچاوکردنی باری ئابوری و گوزەرانی هاونیشتیمانیان”.