سەرۆکی ژووری بازرگانی و قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی دراو زێڕ کۆبونەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی دراو زێڕ کۆبۆوە

بۆ گوێگرت لە کێشەو گرفتەکانی بەردەم بازرگانانی دراو و زێڕ لە پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕێگەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٥ لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێزان ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و د.ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم/سلێمانی و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامێتی سلێمانی و نوێنەری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی و بازاڕی زەڕەنگەران و ژمارەیەک لە بازرگانان ئەنجامدا.

کۆبونەوەکە گوێگرتنبوو بۆ بازرگانانی دراو و زێڕ لەبارەی کارەکانیان و هەرجۆرە گرفتێک کە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە لە پارێزگای سلێمانی تابتواندرێت بەهاوکاری هەمولایەک چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

لەکۆبونەوەکەدا هەموان هاوڕابون لە باشکردن و بەرەو پێشبردنی کاری بازرگانی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەو گرفتێک کەدێتە بەردەم بازرگانان لە بوارەکانی زێڕو دراودا.