سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە ژمارەیەک بازرگان

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک بازرگانانی پارێزگای سلێمانی کەخاوەن گەنجینەن لە پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆک، عبید احمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕێکەوتی ١٩/٥/٢٠٢٤ لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە ژمارەیەک بازرگانانی پارێزگای سلێمانی کەخاوەن گەنجینەن لە ناو پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
لە کۆبونەوەکەدا بازرگانان داوایانکرد دواین زانیاریان پێبدرێت لە بارەی دواین گۆرانکاریەکانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پرۆژەکە، وە داویانکرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانیانبێت بۆ بەرەو پێشچونی کاری ناو گەنجینەکان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرۆژەی گەنجینەکان لە گفتوگۆدایە بۆ خێرا تێپەڕاندنی مۆڵەتی وەبەر هێنان، بازرگانان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو هەوڵ و توانایەکمان دەخەینە کار بۆ زوو تێپەڕاندنی کارەکانی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهینان بە پرۆژەکە.
ڕاشیگەیاند پرۆژەی گەنجینەکان یەکێکە لە مۆدێرن ترین پرۆژەکان هەربۆیە هەمو ئەو پێداویستیەنەی بۆی جێبەجێکراوە کاری بەردەوامی لەسەر دەکرێت، پرۆژەکە پێویستی بە هەر بەرەو پێشچونێک هەبێت کاری بۆدەکرێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دڵنیای تەواویدا بە بازرگانان کە پشتیوانیان دەبێت بۆ هەر داواکارییەک وە چارەسەرکردنی کێشەکانیان.