سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەوڵ بۆچارەسەری کێشە بازرگانیەکان دەدەین.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەوڵ بۆچارەسەری کێشە بازرگانیەکان دەدەین.
ژمارەیەک لە بازرگانانی ئامێرە کارەباییەکەنی ناوماڵ سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ژوور کۆبونەوە.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۳/۱۸ پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە بازرگانانی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ .
لەکۆبونەوەکەدا بازرگانان باسیان لەو کێشەو گرفتانەکرد کە بۆیان دروستبووە داوایانکرد ژووری بازرگانی هەوڵ بۆچارەسەرکردنی کێشەکانیان بدات تابازرگانان توشی گرفت نەبن.
لای خۆشیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێی ڕاگەیاندن پشتیوانی تەواوی کارەبازرگانیەکان دەبن لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەموو هەوڵەکان بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی کاری بازرگانیە.