سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە مەراسیمی یەک ساڵەی ژووری بازرگانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوو

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە مەراسیمی ساڵیادی یەک ساڵەی ژووری بازرگانی ئەمریکی ھەرێمی کوردستان، مەرەسیمەکە لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و بازرگانان و سەرمایەداران بەشدار بوون، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “لە مەراسیمەکە بەشداربوین و خۆشحاڵی خۆمان دەربڕی بە ھەبوونی ژووری بازرگانی ئەمریکی لە ھەرێمی کوردستان و تێپەربوونی یەک ساڵ بەسەر کارکردنیاندا”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ھیوامان خواست بتوانن بەشێوەیەکی فراوان کار بکەن لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازان، لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک بەرپرسی حیزبی و حکومیمان بێنی و باسمان لەو پرۆتۆکۆڵە کرد کە لە نێوان یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان و ژوور بازرگانی ئەمریکی واژۆ کراوە و توانراوە کاری بازرگانی فراوان بکرێت لەگەڵ وڵاتی ئەمریکا، دوامان لە ژووری بازرگانی ئەمریکی کردوە ھانی وەبەرھێنەرانی ئەمریکا بدەن لە ھەرێمی کوردستان کار دابمەزرێنن و وەبەرھێنان بکەن، لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریدا، ھیوامان خواست ئاڵوگۆڕی بەزرگانیش زیاتر بێت لە نێوان ھەردوولادا”.