سەردانی قوتابیانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتی کارکردن لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی قوتابیانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی بازرگانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

دکتۆر. سەلام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی کرد لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی بازرگانی.

لەسەردانەکەدا دکتۆر سەلام عەبدوڵا باسی لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سێمانی کرد تایبەت بەوکارانەی دەیکات وە ئەو یاسایانەی کاری پێدەکرێت لەژوورە بازرگانیەکان.

تەوەرێکی دیکەی باسەکە تایبەت بوو بەبازرگانی نێودەوڵەتی و ئەو پەیوەندیانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەیەتی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی جیهان.