سێهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بەرێوەچوو

لەشاری سلێمانی بۆ جاری سێهەم پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کرایەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی ڕوناکبیری تیایدا بەشدارن.

بەئامادەبونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمان وجێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری بەشێک لە فەرمانگە حکومیەکان سێ هەمینپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی کرایەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەچاوێكیپڕبایەخەوە دەڕوانێتە هەموو ئەو پێشانگایانەی كە دەكرێنەوە لە شارەكەماندا بەتایبەتی پێشانگای كتێب، لەبەرئەوەی شاری سلێمانی بەپایتەختی ڕۆشنبیری هەژماركراوە، پێویستە ئەم سیماو مۆركە باشتر بەرجەستەبكەین“.

راشیگەیاندلەم پێشانگایەدا زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی بیانی و ناوخۆی و عەرەبی بەشدارن لە ١٥ ووڵاتی جیاواز بە هەزاران ناو نیشان بەسەدان هەزار کتێب لە پێشانگاکەدا نمایشکراوە بەتایبەت کتێبە ئەکادیمیەکان“.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پێشانگایە خواست و ئامانجی ئێمەیە هیوادارین ببێتە دەرفەتێكی زێڕین بۆ ناوەندەكانی پەخش و بڵاوكراوەناوخۆییەكان تا كاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندە دەرەكییەكاندا دروست بكەن، هیواخوازیشین لەم پێشانگایەدا دەرفەتی دەستخستنی كتێب وسەرچاوە زانستییە جۆراوجۆرەكان ڕەخساندبێت بۆ زانكۆ و پەیمانگا و ناوەندەكانی خوێندن.

بڕیارە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی بۆ ماوەی دەڕۆژ بەردەوامی هەبێت.