سلێمانی؛ نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 دیاریکرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ى گەڕەکەکان ئەوانەى بەپێى بەرنامەى قائیمقامیەت کاردەکەن لە سلێمانى بۆ مانگى مانگی 12 لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان 6:300 بۆ 8:00ى و نیوه‌ڕوان 12:00 بۆ 1:00ى شه‌و كارده‌كه‌ن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (274) بۆ (300) کاتژمێر کارەبایان داوەتە هاووڵاتییان و هەر کاتژمێرێک به‌ (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان 12.500هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە.

سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کارەبای سلێمانی دەشڵێت، پێویسته‌ به‌یانیان لە کاتژمێر (6:30) بۆ 8:00 كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار به‌موه‌لیده‌ ده‌كه‌ن.