رێنمایەكانی تایبەت بە خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ئاگاداری بازرگانان و پیشەسازانی ئەندام لە ژوورەکەمان دەکەین، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەڵبژاردنی خولی (١٢) ی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئەنجامدەدات لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣⁄١٠⁄٥ کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە، ھەر ئەندامێک خوازیارە خۆی بپاڵێوێت سەردانی ژوورەکەمان بکات بەمەبەستی ناو تۆمارکردن لە ڕێکەوتی بلاوکرانەوەی ئەم ئاگادارییەوە تا دوو ھەفتە پێش ھەڵبژاردن کە دەکاتە ٢٠٢٣⁄٩⁄٢١.

رێنمایەكانی تایبەت بە خۆكاندیدكردن بە هەڵبژاردنی ژوورەكانی بازرگانی كە رۆژی ٥/١٠/٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێت:

1. جۆری هەڵبژاردن كەسییە.
2. دیاریكردنی رێژەی تائمینات (5.000000) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی و ئەو پارەیە ناگەرێتەوە بۆ ئەوانەی كە دەرناچن لە هەڵبژاردن و دەبێتە داهات بۆ ژوور.
3. هەڵبژاردن لە باڵەخانەی ژوورەكان یاخود شوێنێكی گونجان دەبێت .
4. دوا وادەی دەرهێنان یان نوێكردنەوەی ناسنامە (48) كاتژمێر پێش پرۆسەی هەڵبژاردن دەوەستێت .
5. تەمەنی كاندید دەبێت لە 25 ساڵ كەمتر نەبێت .
6. دەرگای خۆپاڵاوتن دادەخرێت دوو هەفتە پێش رۆژی هەڵبژاردن .
7. كاندید پێویستە هەڵگری ناسنامەی پلە ( نایاب یان یەك ) بێت .
8. نابێت كاندید لە دوو خول زیاتر ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوورەكان بێت .
9. دەنگدەر بۆی هەیە بە پێی رێژەی ئەندامانی دەستەی كارگێری دەنگ بدات بۆ نمونە ئەگەر ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژوورێك 13 ئەندام بێت ئەوا دەنگدەر دەتوانێت دەنگ بدات بە 13 كاندید .
10. ئەنجومەنی كارگێری ژوورەكان بەردەوام دەبێت لە كاركردن تاوەكو 15 رۆژ پێش رۆژی هەڵبژاردن و سەرجەم چالاكیەكانیان دەوەستێت .
11. كاتی هەڵبژاردن لە (8:00) بەیانی تاوەكو (5:00) ئێوارە دەبێت .
12. پێویستە هەر فۆرمێكی دەنگدان واژۆی بەرێوەبەری گشتی ژوور و مۆری لەسەر بێت .

لیژنەی سەرپەرشتیاری
ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن