دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەما

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە و تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ” ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراقدا نەماوە، داوا دەکەین چاوەڕێبکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە ئێستادا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆکاری نەخۆشیی”.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییانی سنوورەکەی لە بوونی هەمان حاڵەت ئاگادارکردەوە.