دەرچویەکی کۆلیژی کشتوکالی پەین لە پاشماوەکانی پەلەوەر بەرهەم دەهێنێت

لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی لە کچە دەرچویەکی کۆلێژی کشتوکاڵی کرا کە کارگەیەکی تایبەتی بۆ بەرهەمهێنانی پەین لە پاشماوەی پەلەوەر دامەزراندووە.

ئارام بابان،سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کازێو کاوە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە هاژە حەسەن، دەرچوی کۆلێژی کشتوکاڵی کە خاوەنی کارگەیەکە بۆ بەرهەم هێنانی پەین بە شێوەیەکی پێشکەوتوی بێ زیان.

هاژە حسن، داویکرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاوکارو پشتیوانبێت لە بەرەو پێشچونی کارگەکەی و ناساندنی زیاتی بەرهەمەکەی کە بەشێوەیەکی تەندروست بەرهەمدەهێندرێت و پەینێکی گونجاو بۆ بەرهەمە  کشتوکاڵیەکان دەخاتە بازاڕەو زیانی بۆ خاک و مرۆڤ نابێت.

هاژە حسن، لەشارۆچکەی قەڵادزێ نیشتەجێیە دەرچووی کۆلیژی کشتوکاڵە، لەو پاشماوانەی لەپەلەوەرگاکاندا بەکاردەهێنرێت‌ کارگەیەکی بۆ دروستکردنی پەیین دامەزراندووە ، کە بەشێوازێکی زانستی ئەو پاشماوەیە دەکرێت بەسەمادێکی ئەندامی‌و تەواو پوختەو بێ زیان، کە سوود بەرووەک دەگەیەنێت‌و خزمەت بەژینگە دەکات‌و خاک لەپیسبوون دەپارێزێت.

ئارام بابان، دەستخۆشی لە کچە دەرچوەکەی کشتوکاڵکرد کە توانیویەتی پەینێکی بێ زیان بەرهەم بهێنێت و ببێتە خاوەنی کارگەیەکی تایبەت بەخۆی، هەموو پشتیوانیەکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ دوپاتکردەوە بۆ پێشخستنی کارگەکەی و ناساندنی بەرهەمەکەی لە تەواوی عێراق و وڵاتانی دیکە.

هاژە دەڵێت “من وەک کچێک بیرم لەدامەزراندن نەکردوەتەوەو ویستومە ببم بەخاوەن کاری خۆم، توانیمە ئەو خەونەم بێنمە دی‌و باوکم‌و براکانیشم بخەمە سەرکارو ئیشێکی تایبەت بەخۆمان هەبێت”.